جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

په‌یڕه‌وپرۆگرام

په‌یڕه‌و پرۆگرامی پارتمان له‌ چه‌ند خاڵێکدا خستوه‌ته‌ ڕوو. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئاسان بێ تێگه‌یشتنی، هه‌م هه‌زم کردن و مانه‌وه‌ی له‌ هۆشدا ئاسان بێ و، هه‌م کادێران بتوانن له‌سه‌ر به‌نده‌کانی ڕاوه‌ستن و خاڵه‌ لاوازه‌کانی ده‌ستنێشانکه‌ن. ئه‌م په‌یڕه‌و پڕۆگرامه‌ هیچ پیرۆزییه‌کی نیه‌و، ئێمه‌ که‌ دامان ناوه‌ ده‌توانین به‌دایمی کار بۆ باشکردنی بکه‌ین. ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بیرۆکه‌ی پارت ته‌نها سکرتێره‌وه‌و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی له‌چه‌ند که‌سێک تێپه‌ر ناکات، بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌م نه‌مان توانیبێ په‌یڕه‌و پرۆگرامێکی تێروته‌سه‌لمان هه‌بێ، هه‌م هه‌ڵه‌ به‌سه‌رماندا بازی دابێ. بەڵام له‌ ئاینده‌دا به‌ هاوکاری کادێران و جه‌ماوه‌رو له‌ کۆبونه‌وه‌ی کۆمیته‌کان و کۆنگره‌کاندا، هه‌م گۆڕان به‌سه‌ر په‌یڕەوپرۆگرامدا دێ، هه‌م ئه‌م به‌ ئەندێشەی که‌سانی تر ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌کرێ.

١- کوردستان واته ‌شوێنی ژیانی کورد، ده‌توانێ که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌کانی تریش لێره‌ بژین. به‌ڵام بۆ مانه‌وه‌یان لێره‌ ده‌بێ ڕێز له‌ هه‌موو ئه‌و بنه‌ما کوردیانه‌ بگرن که‌ له‌ کوردستاندا هه‌یه‌. ده‌بێ زمانی ڕه‌سمیان کوردی، ئینتیمای نیشتمانیان بۆ کوردستان بێ و خۆیان بخه‌نه‌ ژێر باری هه‌موو ئه‌و ئه‌رکانه‌وه‌ که‌ تاکێکی کورد له‌سه‌ر شانیه‌تی.‌

٢- کارکردن له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا.

٣ - ئێمه‌ دوژمنی فارس وتورک و عه‌ره‌بین نه‌ک برایان،ئێمه‌ کارده‌که‌ین بۆ پارچه‌ پارچه‌ کردنی ئه‌و سنورانه‌ی ئه‌وان پارێزگاری لێ ده‌که‌ن.ئێمه‌ کار بۆ پێکه‌وه‌ژیان له‌ گه‌ڵ داگیرکه‌راندا ناکه‌ین، به‌ڵکو کار بۆ دابڕان و جیابونه‌وه‌ ده‌که‌ین.

٤- دوژمنەکانی گەلی کورد هەریەکە لە گەلەکانی فارس و تورک و عەرەبن، نەک وەک باوەو دەوترێ کە ئێمە دوژمنایەتیمان لە گەڵ ڕژێمەکاندایە نەک گەلەکان. بە درێژای مێژوو دەیان هەڵگەڕانەوە و کودتا لەم ولاتاندا ڕویداوە،دەیان دەوڵەت هاتوون و چوون، بەڵام کێشەی کورد هەر لە جێگای خۆیدایە.
یا بەشێوەیەکی تر گەر کێشەی ئێمە لە گەڵ ڕژێمەکاندایە، ئەوا دەبێ چارەسەری کێشەی ئێمە لای بەرهەڵستارەکانی ئەم ڕژێمانە بێ . کە زۆر لە ئێمە بێ دەستەڵاترن و ئاوارەی هاندەرانن کە چی ئامادەنین هەتا دان بەبونی کوردیشدابنێن. لە هیچ بەندێک لە پەیرەوپرۆگرامیاندا چارەسەرێک بۆ کێشەی کورد پەیدا ناکەی.کەواتە ئێمە کێشەمان لە گەڵ گەلەکاندایە نەک ڕژێمەکان.

٥- هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی نێوان گه‌له‌کان یه‌کێکی تر له‌ ئامانجه‌کانی ئێمه‌یه‌. ئه‌و شه‌ڕه‌ی که‌ به‌ دروست بونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌دایک ده‌بێ، ئه‌و شه‌ڕه‌ی گه‌لانی داگیرکه‌ر ده‌مێکه‌ هه‌ڵیان گیرساندوه‌و کورد خۆی لێ ده‌دزێته‌وه‌. هه‌ر به‌ نکۆڵی کردنی بونی گه‌لێک به‌ناوی کورد تا به‌ له‌ ناو بردنی زمان و که‌لتورو، ده‌ستکاری کردنی دیمۆگرافی کوردستان ده‌گات. ئێمه‌ ده‌بێ به هه‌ڵگیرساندنی ئه‌و شه‌ڕه‌، ئه‌و هیوای پێکه‌وه‌ ژیانه‌ی هه‌موو پارته‌کانی کوردستان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن له‌باربه‌رین بۆ هه‌تاهه‌تایه.

٦- خۆ پاراستن و دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ری کردن له‌ گه‌ڵ بێگانه‌کاندا(مه‌به‌ست داگیرکه‌رانی کوردستانه‌)و به‌مه‌ش شه‌نسی ئه‌وه‌تان نامـێنێ ببنه‌ ئه‌ندام له‌م پارته‌دا. ئه‌وکا ته‌ش ده‌بنه‌ هۆیه‌ک بۆ ڕانه‌گرتنی خوێنی کوردی به‌پاکی و، هێنانه‌ دنیای مندالانێک که‌ ئه‌وانش شه‌نسی ئه‌وه‌یان نیه‌ ببنه‌ ئه‌ندام له‌م پارته‌دا. چونکه‌ ئه‌وان ئینتمایان بۆ کوردستان و بۆ کورد نابێ. چونکه‌ نازانن له‌ نێوان وڵاتی دایک و باوکیاندا کامیان هه‌ڵبژێرن .

٧- گۆڕینی ناوی شوێنه‌ گشتی و تایبه‌ته‌کان، هه‌تا مزگه‌وت و که‌نیسه‌و شوێه‌نه‌ ئاینیه‌کان بۆ زمانی کوردی.

٨- قه‌ده‌غه‌کردنی پۆشینی جلو به‌رگی بێگانه‌ هه‌تا بۆ پیاوانی ئاینی و، له‌ ڕێوڕه‌سمه‌ دینیه‌کانیشدا.

٩- خۆپاراستن له‌ ناو نانی منداڵ و هه‌تا دوکان و شوێنه‌ گشتیه‌کانیش به‌ وشه‌ی بێگانه.

١٠- سوتاندنی ئه‌و کتێبانه‌ی که‌ کوردی نین و به‌زمانی داگیرکه‌رانی کوردستان نوسراون. گه‌ر گرنگن با وه‌ریانگێڕینه‌ سه‌ر زمانی کوردی. ده‌نا ده‌بێ ئێمه‌ کورد فێری ئه‌و زمانانه‌ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و کتێبانه‌ بخوێننه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش له‌ گه‌ڵ مه‌نتقدا ناگونجێ(ئەمە کتێبە پیرۆزەکان ناگرێتەوە).

١١- قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌ڵواسینی ئاڵاو دروشمی داگیرکه‌رانی کوردستان.

١٢- ئه‌نجامدانی مه‌راسمه ‌دینیه‌کان هه‌تا خوێندی کتێبه‌ پیرۆزه‌کان و نوێژه‌کانیش به‌ زمانی کوردی. من له‌وه‌ تێ ناگه‌م؟ پیاوانی ئاینی بۆچی مه‌راسیم و نوێژه‌کان به‌زمانێک ده‌خوێننه‌وه‌ که‌ خه‌ڵک لێێ تێناگا. ئایا ئه‌مه‌ کارێکی ژیرانه‌یه‌ کاتێک ده‌زانی خه‌ڵک له‌و زمانه‌ ناگه‌ن به‌و زمانه‌ ئامۆژگاریان بکه‌ی .

١٣- ژن و پیاو له‌ هه‌موو کارێکدا یه‌کسانن و هه‌موو ئه‌رکێکی نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌سه‌ر شانه‌. له‌ نێو پارتکه‌ماندا نه‌ جێگایه‌ک بۆ شه‌ره‌ف په‌ره‌ستن و سوکایه‌تی کردن به‌ ئافره‌ت هه‌یه‌. نه‌ خوێنی له‌ پای ئه‌نجامدانی کاری سیکسی حه‌ڵال ده‌کرێ.
‌پارتمان ئاماده‌ نیه‌ په‌رده‌ی کچێنی وه‌ک داوێن پاکی کچان ته‌ماشا بکرێ. تا ئه‌و کاته‌ی پیاوانیش وه‌ها په‌رده‌یه‌کیان بۆ دروست ده‌کرێ، ده‌نا گه‌ر داوێن پاکی کچان به‌ په‌رده‌که‌یان بپێورێ، ئه‌ی چیمان هه‌یه‌ داوێن پاکی کوڕانی پێ بپێوین.

١٤- دابه‌شکردنی داهات به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و که‌مکردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان چینه‌کان. له‌ ژێر بنه‌مای هه‌موو ده‌وڵه‌مدندێک دزه‌و هه‌موو هه‌ژارێکیش دزی لێکراو.

١٥- کارکردن بۆ بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی ئابوری و کارگێڕی و ڕامیاری.

١٦- دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌و پارت و ڕێکخراوانه‌ی که‌ ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ی له‌ تاکه‌کاندا کز ده‌که‌ن.
نه‌به‌ستنی هیچ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌‌ک له‌ گه‌ڵ پارته‌ دینی و ڕێکخراوه‌ چه‌په‌کاندا که‌ کێشه‌ی کورد ده‌خه‌نه‌ خزمه‌تی ئایدۆلۆژیاکانی خۆیانه‌وه‌و له‌و نێوه‌شدا هیچ کارێک نه‌ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئینتیمای کوردایه‌تی ده‌که‌ن، نه‌ هیچ گرنگییه‌ک به‌زمان و که‌لتورو مێژووی کورد ده‌ده‌ن ،به‌ڵکو به ‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و ئاوێته‌ به‌ مێژوو و که‌لتوری وڵاتانی تر ده‌که‌ن و له‌ نێویاندا ده‌یتوێننه‌وه‌.

١٧- ئێمه‌ کار له‌گه‌ڵ هیچ یه‌کێک له‌و ولاتانه‌دا ناکه‌ین که‌ کوردستانیان داگیر کردوه‌و، یارمه‌تیش له‌ هێج یه‌کێکیان قبوڵ ناکه‌ین. هه‌ر چواریان وه‌ک دوژمن ته‌ماشا ده‌که‌ین. چونکه‌ هێچ کارێکی ژیرانه‌ نیه‌ یه‌کێک کورد له‌ ولاته‌که‌ی خۆیدا قه‌تڵوعام بکا، دڵی به‌ کوردی وڵاتانی تر بسوتێ و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ بخوازێ . به‌ڵکو ته‌نها مه‌به‌ست لێی به‌کارهێنانمانه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا
.
١٨- ئێمه‌ قه‌ت نابینه‌ پارتێکی چه‌کدار، به‌ڵکو لاوانی گه‌له‌که‌مان به‌ بیروباوه‌ڕ چه‌کدار ده‌که‌ین. که‌ پارته‌کانی تری کوردستان به‌درێژایی مێژوو نه‌یان توانی بیکه‌ن.

١٩- به‌هێزکردنی زمانی کوردی و داماڵینی له‌ ووشه‌ی بێگانه.

٢٠- ئێمه‌ خه‌بات ده‌که‌ین بۆ گۆشکردنی لاوه‌کانمان به‌بیری ناسێۆنالیستی و، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی که‌سایه‌تی تا خۆی له‌ گه‌لانی تر به‌ که‌متر نه‌زانێ. سڕینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی که‌ ئه‌و سه‌دان ساڵه‌ مرۆڤی ژماره‌ دوو بوه‌.
چۆن ده‌توانی دڵنیابی لەوەی که‌ ئه‌ندامانی ئه‌م گه‌له‌ خۆازیاری سه‌ر به‌خۆیین، که‌ ئینتمای نه‌ته‌وه‌ییان وه‌ها له‌ خواره‌وه‌ بێ، من دڵنیانیم. به‌ڵام لام ڕونه‌ گه‌ر ئێستا له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا ڕیفراندۆم بکرێ بۆ سه‌ربه‌خۆی، له‌وانه‌یه‌ گه‌لی کورد دژ به‌سه‌ربه‌خۆی ده‌نگ بدا. یا گه‌ر به‌ سه‌ربه‌خۆیش ده‌نگی دا ئه‌وا زۆرانێک هه‌ن که‌ دژ به‌وه‌ ده‌نگیان داوه‌.
ئێمه‌ هێشتا سه‌رکرده‌ی پارته‌کانیشمان به‌ ئه‌ندازه‌ی پێویست ناسێونالیست نین. خۆیان زیاتر له‌ عه‌ره‌بێک عراقی ترو، له‌ فارسێک ئێرانی ترو، له‌ تورکێک تورکتر نیشان ده‌ده‌ن. ‌شه‌و ڕۆژ خه‌ریکن ئه‌و کوفره‌ ئینکار ده‌که‌ن ،که‌ ئه‌وان هه‌ر به‌خه‌یاڵیش بیریان له‌ سه‌ربه‌خۆی کوردستان و دابه‌شکردنی ئه‌و وڵاتانه‌ نه‌کردوه‌ته‌وه.

٢١- بایکۆت کردنی کاڵای بیانی و کارکردن بۆ پشت به‌ستن به‌ به‌روبومی خۆماڵی.

٢٢- قه‌ده‌غه‌ کردنی کورد کوژی و په‌نانه‌بردن بۆ کاری توندوتیژی.

٢٣- قه‌ده‌غه‌ کردنی له‌ ناوبردنی جه‌سته‌ی و ئه‌شکه‌نجه‌دانی جه‌سته‌ی و ڕێزگرتن له‌ مافه‌کانی مرۆڤ هه‌تا به‌رانبه‌ر به‌ داگیرکه‌رانیش.





pnkurd.com © 2017 | Facebook | Contact Us | Start