جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

خۆ من بێ تۆ

گەر بێیە ماڵەکەم
نەخشەیەکم هەڵواسیوە
لە ئەتلەسی هیچ ولاتێکدا نەکێشراوە
ئاڵایەکم هەڵکردوە
لە هیچ کوێدا هەڵنەکراوە
بای هیچ ڕۆژگارێ لێی نەداوە
بەسەر هیچ باڵەخانەیەکەوە نەبینراوە
گەر بێیە دڵمەوە
گۆڕی عەشقێ دەبینی
لە هیچ گۆڕستانێکا هەڵنەکەنراوە
بستێ خاکیان پێ ڕەوا نەبینی
ناچار هێنام
لە تاریکای سنگما نێژام
دەترسم پێش ئەوەی دنیا جێبێڵم
لە ئەتڵەسا نەتبینم
لە ژێر سێبەرتا
پێنج پەنجەی سڵاوم بەسەرمەوە نەنوسێنم
جابا لە ئەتڵەسیشا نەتبینم
خۆ من بێ تۆ
دان بەسنوری هیچ وڵاتێکدا نانێم
با هەڵنەکرابی لەهیچ کوێ
خۆ من بێ تۆ
دەستی سڵاوم بۆ هیچ ئاڵایەکی تر
بە سنگەوە نانێم
ئەشرەف هاشمی
back| send| print




pnkurd.com © 2018 | Facebook | Contact Us | Start