جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

خۆشبەخترین داگیرکەر

داگیرکەرانی کوردستان خۆشبەخترین داگیرکەرەکانی دنیان. چونکە گەلە ژێر دەستە خاک داگیر کراوەکە لەوان زیاتر خەمی یەک پارچەی ئەو وڵاتانە دەخوا. ئەوان بۆ خۆیان سەربەخۆییان ناوێ و بەتەنگ یەک پارچەیی ئەو وڵاتانەوەن. لە باتی داگیر کەر باس لە ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵیو تا دوای بکا وەک ئەنتەرناتڤێک بۆ سەربەخۆیی ئەمانن باسی دەکەن .داگیر کەران لە گەڵ هەموو ئەم دڵ سافی و دڵسۆزیەشدا ئەوان بەجیا خواز ناو دەبن ئەوانیش شەو ڕۆژ ئەو کوفرە ئینکار دەکەن کە ئەوان جیاخواز بن کە ئەوان سەربەخۆییان بوێ. کوا لە کوێی دنیادا جگە لە کورد کێ شەرەفی برای بەداگیر کەری وڵاتەکەی بەخشیوە. هێشتا شەرم دەکا لەوەی بە تورک و عەرەب و فارس بڵێ داگیرکەر. بەڵکو وەک برایە ناوی دەبا کە توڕەیەو کەمتەرخەمی بەرانبەر بە برا بچوکەکەی دەکا
back| send| print




pnkurd.com © 2017 | Facebook | Contact Us | Start