جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

نامەیەکی کراوە بۆ پەرلەمان وحکومەتی هەرێمی کوردستان

پارتی ناسیۆنالیستی کورد
نامەیەکی کراوە بۆ پەرلەمان وحکومەتی هەرێمی کوردستان
لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕوداوانەی بەم دوایە ڕویاندا، جارێکی تر ئەم نامەیە دەخەینەوە بەردەستان .
تکایە ڕێگا بەدروست بونی پارت مەدەن لەسەر بنەمای دین و . ئیجازەش لەو پارتانە بسەننەوە کە لەسەر بنەمای دین دروست بوون.
بونی پارت لەسەر بنەمای دێنێک دژ بە هەموو یاساو ڕێساکانی دنیایەو ناتوانیت لەمەدا توزقالێک نە دیموکراتی و نەمافەکانی مرۆڤ پەیدابکەی. لە کاتێکدا هیچ کۆمەڵگایەک ناتوانی پەیدا بکەی کە لە هەڵگرانی تەنها دینێک پێک هاتبێت و، هەتا گەر ئەوەشت پەیدا کرد ئەوا لەو کۆمەڵگایەدا کەسانێک دەژین کە ئینتیمای دینیان نیەو، خۆیان لەسەر دینی باوک و دایکیان هەژمار ناکەن و دەست بەرداری دین بوون.
پارتە دینیەکان زۆربەیان دورشمی دینی دور لەنەتەوەو گرنگی دان بەنەتەوەیان هەڵگرتوە. شەو ڕۆژ خەریکی ناشرین کردن و کافر کردنی پارتە نەتەوەیەکانن. پەیوەندیەکانیان و هەتا هۆکاری دامەزراندنیان پڕە لە وەهم و زۆربەیان لەلایەن داگیرکەران و دوژمنانی گەلەکەمانەوە بۆ ئامانجێکی دیاری کراو دروست بوون. ئەویش کزکردنی هەستی نەتەوایەتی و پاشقول گرتنە لە پارتە نەتەوەیەکان . قەت نە مینبەری مزگەوتەکان و نە کەنیسەکان نەبونەتە هۆکارێک بۆ بەرزکرنەوەی هەستی نەتەوایەتی وقەت نەمان بیستوەو نەمان بینیوە پیاوانی ئاینی لە ڕێگای پەرستگاکانەوە هیرشیان کردبێتە سەر داگیرکەران. بەڵکو هەموکاتێ قسە زبرو ڕەقەکانیان دژ بە نەتەوەکەیان بوەو هەردەم داگیرکەرانیان بەبرای خۆیان زانیوەو داگیر کەران برای دینی ئەوانن
بوون.
بۆیە پارتمان دروست کردنی پارتی لەسەر بنەمای دینی پێ قبول ناکرێ چونکە دین کۆمەڵگا دابەش دەکاو کۆمەڵگای کوردیش لە هەڵگرانی دین و مەزهەبی جیاواز پێکدێت.
لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لەدینێك بێ ڕیزی کردنە بەدینێکی تر پارتمان دور لە چمکە دینیەکان دەوەستێت و ئامادەنیە پەیوەندی بەو پارتەنەوە هەبێ کە دین لە ناوەندی پەیڕەو پرۆگرامیاندا جێگای گرتوە
لێرەدا دواکارم لە پەرلەمان کە بوێرانە ئەو پارتانە هەڵبوەشێنێتەوەو ڕێگە بەپارت نەدا لەسەر بنەمای دینی دروست بێ. دادگایی سەرانی ئەو پارتانە بکات و ئەندام پەرلەمانەکانیان لە پەرلەماندا بکاتە دەرەوە.
شەرمەزاریە لە نێو گەلەکەتدا هەڵگرانی ئاینی تر وەک گاور،کاکەیی،زەردەشتی ویەزیدی..... هەبێ، تۆ بتەوێ یاساکانی ئاینێکیان بەسەردا بسەپێنیت، ئەمە لە کوێدا بۆنی دیموکراتی و مافی مرۆڤی لێ دێ ئایا دەکرێ هەڵگرانی هەر دینێک پارتی تایبەت بەدینەکەی خۆیان هەبێ
ئەنجومەنی باڵای پارتی ناسێۆنالیستی کورد
back| send| print




pnkurd.com © 2017 | Facebook | Contact Us | Start