جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

شەڕ بە وەکالەت

ئێمە هەر لە سەرەتای دانوسانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان وتورکیا بە گومان بوین و ئەو دانوسانەمان ڕەد کردەوە. لە دوو نامەدا کە ئاراستەی پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕای گشتیمان کرد ئاماژەمان بۆ نیاز خراپی و کات کوشتنی دەوڵەتی تورک کرد.
ئەمەش وا دەرچوو، کە سەرکردایەتیمان پێشبینیی دەکرد بەڵام بەداخەوە ئەو دانوسانەی تەنها بەرهەمی جێهێشتنی ناوچە ئازادەکان و تەسلیم کردنەوەی بەتورکیا بو.ئێستاشی لە گەڵا بێ هیچ بەرهەمێکی تری نەبوو ناشی بێ، نە باس لە جیهێشتنی داگیرکەر لە کوردستان لە گۆڕدایەو نە هەتا فیدراڵی و ئەتۆنۆمیش.
ئێستا بە کشانەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچە ئازادەکانی باکور دەبێ بچن شەڕی بەرەی نەسرەو بەرە ئیسلامیەکان بکەن لە ڕۆژئاوای کوردستان. بەمەش تورکەکان بەتیرێک دوو چۆلەکەیان کوشت لە هەر لایەک بکوژرێ هەر بەقازانجی تورکییایە. ئەوان سنورەکانی خۆیان لە بەردەم بەرەی نەسرە ئاوەڵا دەکەن و هەرچی چەکی کۆنی خۆیان هەیە بەو بەرەیەیی دەدەن، تا شەڕی پارتی کرێکاران و کوردی پێ بکا. بەمەش بەبێ ئەوەی سەربازێکی تورک خوێن لە لوتی بێ کورد دەرگیری شەڕێک دەکەن کە ئەمریکاش نەیتوانی بەسەریا زال بێ، کەواتە ئەوان زۆر زانایانە کوردییان فریوداو کردیانە دوژمنی بەرەیەک کە هەموو دنیا چاری ناکا. گەر تەماشایەکی ئەفغانستان و عراق بکەین باش لەمە دەگەین.
زۆرمان هەوڵدا کە کورد جارێکی تر فریو نەدرێ بەڵام بەداخەوە شکستمان خوارد
سەرکردایەتی پارتی ناسێۆنالیستی کورد
٢٥/٧/٢٠١٣
back| send| print




pnkurd.com © 2017 | Facebook | Contact Us | Start