جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

نا بۆ دەنگدان بە ئیسلامییەکان

لە پارتی ناسێۆنالیستی کوردەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
تکایە دور بگرن لە پارتە ئیسلامیەکان، چونکە ئەوان هیچ ئەجەندەیەکی کوردیان نیەو خزمەت بە کەلتور و زمانی بێگانە دەکە ن .
لە پەێرەوپرۆگرامیاندا شتێک نیە بەناوی گەلی کورد. بەڵکو ئەوان جاشایەتی و نوکەرایەتی بۆ داگیر کەرانی کوردستان دەکەن و بەلایانەوە ئاساییە دەیان دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی هەبێ، بەڵام بونی دەوڵەتی کوردی بە پارچە پارچەکردنی نەتەوەی ئیسلام دەزانن . ئەوان هەر ئەوەندە باوەڕیان بەسنوقەکانی دەنگدان هەیە تا بەدەستەڵات دەگەن. دەنا ئیسلام بە دیموکراتی و ئازادی نامۆیەو، ئەوان هەتا یاسا بۆ پۆشینی جلوبەرگیش دادەنێن و، ڕیش تاشینینش لادانە لە یاساکانیان. ئەوان ئازادیەکانی تاک سنوردار دەکەن و، هەموو شتێک لەڕێگای یاساوە ڕێک دەخەن و بۆ هەموو وردەکاریەکانی ژیان یاسا دادەنێن، لەمەودوا دەبێ بەخواستی ئەوان گوی لە گۆرانی بگری یا هەر شتێک نیە بەناوی گۆرانی، فیلمی سانسۆر کراو تەماشابکەیی، نێر و مێکان لە شوێنە گشتی و قوتابخانەو زانکۆکاندا لێک جودا دەکەنەوەو........ کۆڵێک یاسای تریش دادێنن. ئایا ئەمە لە کوێیدا بۆنی دیموکراتیدا لێدێ. بۆیە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە باشور ، کە دەنگ بەپارتە دینیەکان نەدەن و خۆیان دور بگرن لێیان. دەنا دەنگ دانیان بەوان دەنگدانە بە داگیر کەرانی کوردستان. چونکە ئەوان هیندە بەتەنگی ئەردۆغان و مرسی و فەلستین و زمانی عەرەبیەوەن بە تەنگی کوردەوە نین و، بەڵکو بەدرێژای مێژوو سەنگەریان دژی کوردو کوردایەتی گرتوە. ئەوان دەچن بۆ سوریا و بۆ ئەفغانستان بۆ جەنگ بەڵام قەت فیشەکێکیان بە داگیرکەرانی کوردستانەوە نەناوە.
لە لایەکی ترەوە لە وڵاتی ئێمەدا هیچ کێشەیەکی دینی نیەو هیچ یەکێک لە داگیر کەرانی کوردستان کوردیان لە بەر دین و مەزهەبەکەی ئازار نەداوە. بەڵکو ئەوان بە تەواوی ڕێزیشیان لەو بابەتە گرتوە. گەر تەماشایەکی شارو شارۆچەکەکانی کوردستان بکەین دەبینین هێندەی مزگەوت و تەکیە تێدایە کە لە ناوچەکانی تری ئەو ولاتەدا بەو ڕێژەیە نییە. وە داگیرکەرانی کوردستان قەت بەربەستیان لە ڕێگای ئەنجامدانی مەراسیمە دینیەکاندا دانەناوە. نە ڕێگایان لە کەس گرتوە نوێژ بکاو، نە ڕۆژوشیان بەکەس شکاندوە. بۆیە هەر بونی پارتی دینی بۆخوی بۆنی داگیرکەران و دەستی بێگانەی لێدێ، دەنا بونی وەها پارتانێک لە کوردستاندا هەر پێویست نییە.
پارتە دینیەکان بۆخۆیان هیچ شەرعیەتیەکیان نیە، چونکە لە کوردستاندا هەڵگرانی دینی جیاواز دەژین و ناکرێ تۆ تەنها بەرگری لە هەڵگرانی دینێک بکەیت و، یاسای ئەو دینە بەسەر هەڵگرانی دینەکانی تردا بسەپێنیت. خۆی دەبوو بەپێی دەستور ڕێگا بە دروست بونی پارت نەدارایە لە سەر بنەمای دین. چونکە ئەمە پشت بەهیچ یەکێک لە بنەماکانی دیموکراتی نابەستێت و، هەروەها دەبێتە هۆی دابەش بونی کۆمەڵگاش. بەڵام لەبەر ئەوەی کوردستان دەستوری نیە یا سیاسیەکانی ئەم دەڤەرە بوێری ئەوەیان نیە وەها یاسایەک دابنێن، یا ئەمانە بەئاشکرا پیاوی بێگانەن و هەرێم توانای ئەوەی نیە ڕێگا لە دروستبونیان بگرێ.
داوا دەکەم لە هاووڵاتیان بە دەنگ نەدانیان بە ئیسلامیەکان، هەم خزمەتیان بە دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی تاکەکان کردبێ و، هەم دەستی بێگانەشیان لە وڵات دورخستبێتەوە.
سەرۆکایەتی
پارتی ناسێۆنالیستی کورد
٢/٩/٢٠١٣
back| send| print




pnkurd.com © 2017 | Facebook | Contact Us | Start