جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

سایتی پارتی ناسێۆنالیستی کورد هاک کرا

بۆ جاری دووەم لە ماوەی مانگێکدا سایتی پارتی ناسێۆنالیستی کورد هاک کرا .لە لایەن پارتی ناسێۆنالیستی کوردەوە بە توندی ئەم جەنگی هاک کردنە مەحکوم دەکەین و بە کارێکی ناشارستانی و ترسنۆکانەی دەزانین.
جاران کە ڕێکخراوە نهێنیەکان بە شەو لەسەر لەشی دیوارێک چەند دروشمێکیان دەنووسی، بەیانی کە پیاوانی دەزگا ئەمنیەکان ئەو دروشمانەیان دەدی دەترسان و توڕە دەبوون و، بە خێرایی یا بە خاوەن ماڵەکەیان دەکوژاندەوە یا دیوارەکەیان بۆیاخ دەکرد، تا کەمترین کەس دروشمەکان ببینێ. بەڵام ئێستا تەکەنەلۆژیا هەزاران دیواری پڕ لە دروشمی بردوەتە نێو ماڵەکان، بێ ئەوەی ئەوان بتوانن بیکوژێننەوە و بیسرنەوە سەدان و هەزاران وتاری دژ بەدەوڵەتی تیادا دەخوێننەوە بێ ئەوەی سڵ لە شەو ڕۆژیش بکەنەوە . وا سایتێکیشتان هاک کرد، سەدان و هەزاران سایتی تر هەیە، جا چێکرنەوەی سایتێک و دوبارە نوسینەوەی کارێکی هێندە دژوار نیە، لەوانەیە کەمێک کات و هەنێک زەرەری مادی هەڵگرێ، بەڵام ئەمە دڵ ساردمان ناکاتەوە بەڵکو شێلگیرترمان دەکات دڵخۆشمان دەکا هیوامان دەداتێ ، هەر هاک کردنی سایتەکەمان ئەوە دەگەیەنێ کە چالاکیەکانمان دوژمنی ترساندوە بۆیە هەوڵ دەدا لە ڕیگای هاک کردنەوە کەمترین کەس ببینی. ئێمە دەزگا هەواڵگریەکانی ئێران و تورکیا بە بەرپرسی ئەم کارە دەزانین.
مردن نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردستان بۆ گەلەکانی فارس و تورک و عەرەب
پارتی ناسێۆنالیسیتی کورد

١١/١١/٢٠١٣
back| send| print




pnkurd.com © 2017 | Facebook | Contact Us | Start