جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

پارتی ناسێۆنالیستی کورد

لە سکرتێری پارتی ناسێۆنالیستی کوردەوە.
بۆ هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان لە سەرتاسەری کوردستانی مەزندا، بەم دواییانە لێرەو لەوێ باس لە پرسی ئاشتی دەکرێ، وەک ئەوەی کورد شەڕی بە سەر داگیرکەرانی کوردستاندا سەپاندبێت، ئەم ماڵ و خاکی وانی داگیر کردبێ، زمانی وانی قەدەغەو کەلتور و جوگرافیایی وانی شێواندبێ.
من لە ڕێگای ئەم کورتە نامەیەوە دەمەوێ بە بیرتان بێنمەوە. ئێمە گەر ئاشتیمان بویستایەو سەرشۆڕیمان قبوڵ کردایە، چەکمان هەڵنەدەگرت، لە جادەی قیر لامان نەدەداو ڕێگای شاخوو کێوەکانمان نەدەگرت. ئێمە نە بۆ ئاشتی خەباتمان کردوەو نەداوای ئاشتیشمان کردوە. ئێمە لە پێناوی ئازادیدا جەنگاوین و سەربەخۆیی کوردستانیشمان دەوێ . دەمانەوێ بەداگیر کەرانی کوردستانی بسەلمێنین کە کوردستان مڵکی نەتەوەی کوردەو، ئێمە دەمانەوێ لەسەر ئەم خاکە دەوڵەتێکی نەتەوەیی تایبەت بەکورد دامەزرێنین. ئێمە خولیایی ئازادین نەک ئاشتی. وە گەر داگیر کەرانی کوردستان ئاشتیان دەوێ، با سوپاکەیان لە کوردستاندابەرنە دەرێ. دەنا هەموو ئاشتیەک تەنها پشودانە بەچەکەکان و خۆ ئامادەکردنە بۆ جەنگێکی تر.
ئەشرەف هاشمی
سکرتێری پارتی ناسێۆنالیستی کورد
٢١/١١/٢٠١٣ ووڵاتی سوید
back| send| print




pnkurd.com © 2017 | Facebook | Contact Us | Start