جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

پرسی ژن

ئێمه‌ سه‌ره‌تا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ناوی ژن بگۆڕێن به‌ناوێکی تر. ئه‌و ناوه‌ ئه‌وه‌نده‌ی سوکایه‌تی پێ کراوه‌ داغان کراوه‌ ناکرێ به‌کار بهێنرێت، سه‌راپای ووشه‌که‌ پڕه‌ له‌ سوکایه‌تی کردن به‌ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر. ئه‌م سوکایه‌تی کردنه ‌له‌ مێژوویه‌کی دوره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌و، دیار نیه‌ له‌ که‌یه‌وه‌ ژن به‌ده‌ستی پیاوه‌وه‌ ‌ده‌چه‌وسێنرێته‌وه‌.
پیاوی کورد به‌تایبه‌تی له‌ که‌یه‌وه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ی که‌ ناوه‌ بۆ ڕه‌گه‌زی مێ ناشرین کردوه‌، لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌ک له‌ شێوه‌ی ئاماژه‌کردن به‌ ژن و سوکایه‌تی پێ کردنی ده‌خه‌مه‌ ڕوو. بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌ ئێمه‌ چه‌ند ڕاستین له‌وه‌ی که‌ ده‌ڵێین ئه‌م وشه‌یه‌ باشتره‌ بگۆڕدرێ.

١- هه‌ر که‌سێک ترسنۆک بێ یا کارێک بکا بوێری تیا نه‌بێ ده‌ڵێن ده‌ڵێێ ژنی.
٢- کاتێک جوێن و سوکایه‌تی به‌یه‌کێک ده‌کرێ ده‌ڵێن له‌ ژن که‌متری واته‌ ژن هێنده‌ هیچه‌ که‌ تۆ له‌وێیش هیچتری.
٣- سه‌گیش به ‌ژن ناوه‌ڕێ واته‌ هێنده‌ هێچه‌ سه‌گێش حسابی بۆ ناکا .

له‌وانه‌یه‌ پاک کردنه‌وه‌ی ئه‌م مێژوه‌و سڕینه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌، هه‌ڵکێشراو له‌ سوکایه‌تیکردن به‌ژن و ووشه‌ی ژن سه‌ختر بێت، له‌وه‌ی وشه‌یه‌کی تازه‌ بدۆزیته‌وه‌و خه‌ڵکی له‌سه‌ر ڕابێنیت.

ژن و پیاو له‌ هه‌موو کارێکدا یه‌کسانن و هه‌موو ئه‌رکێکی نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تیان له‌سه‌ر شانه‌، له‌ نێو پارتکه‌ماندا نه‌ جێگایه‌ک بۆ شه‌ره‌ف په‌ره‌ستن و سوکایه‌تی کردن به‌ ئافره‌ت هه‌یه‌. نه‌ خوێنی له‌ پای ئه‌نجامدانی کاری سیکسی حه‌ڵال ده‌کرێ. ‌پارتمان ئامده‌ نیه‌ په‌رده‌ی کچێنی وه‌ک داوێن پاکی کچان ته‌ماشا بکرێ، تا ئه‌و کاته‌ی پیاوانیش وه‌ها په‌رده‌یه‌کیان بۆ دروست ده‌کرێ ده‌نا گه‌ر داوێن پاکی کچان به‌ په‌رده‌که‌یان بپێورێ، ئه‌ی چیمان هه‌یه‌ داوێن پاکی کوڕانی پێ بپێوین.

ئه‌و پیاوانه‌ی له‌ یه‌ک ژن زیاتریان هه‌یه‌ له‌ پارته‌که‌ماندا وه‌رناگێرێن . پارته‌که‌مان کار بۆ له‌ ناو بردنی فره‌ ژنی ده‌کات و، ئه‌و پیاو و ژنانه‌ سزا ده‌دا که‌ به‌ وه‌ها کارێک هه‌ڵده‌ستن . پارتمان دیاریده‌ی فره‌ ژنی وه‌ک کارێکی ناشرین و دور له‌ ڕه‌وشت ته‌ماشا ده‌کات و، ته‌نها مه‌به‌ست لێی کاری سیکسکردنه‌ له‌ گه‌ڵ زیاتر له‌ ژنێکداو، هه‌ر پاساوێکی تر که‌ بۆی ده‌هێنرێته‌وه‌ ته‌نها بۆ داپۆشینی ئه‌و بێ ڕه‌وشتییه‌یه‌. وه پارتمان‌له‌ژێر سایه‌ی هیچ دێنێک و داب و نه‌ریتێکدا ناتوانێ وه‌ها سوکایه‌تیه‌ک به‌ ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر قبوڵ بکات.
پارتمان هه‌وڵی له‌ ناو بردنی هه‌ر سوکایه‌تی کردنێک یا گۆشه‌گیرکردنێک ئه‌دا که‌ به‌رانبه‌ر به‌ ڕه‌گه‌زی مێ ده‌کرێت. وه‌ ئاماده‌نیه‌ پابه‌ند بێ به‌هیچ ئاین و که‌لتورو داب و نه‌ریتێکه‌وه‌ که‌ تێیدا ژن له‌ ته‌رازودا له‌ گه‌ڵ پیاودا لا سه‌نگ کا‌.
پارتمان هه‌وڵ ده‌دات بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی ژنان و، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی که‌سیه‌تیان و، باوه‌ڕ به‌خۆبونیان. تا چیتر ئه‌و زوڵم زۆرانه‌ قبوڵ نه‌که‌ن که‌ دژیان ده‌کرێت و خۆیان به‌گژیدا بچنه‌وه‌. پارتمان زیاتر له‌ زاڵمێک ڕقی له‌و که‌سه‌یه‌ که‌ده‌توانێ دژی ئه‌و زوڵمه‌ی لێێ ده‌کرێ به‌کارانێک هه‌ستێ و ئامده‌نیه‌ و زوڵمه‌که‌ قبوڵ ده‌کا. با ئیتر که‌م ژنان خۆیان بکه‌نه‌ قوربانی با که‌متر ده‌ستیان بچێته‌ گیانی خۆیان. باگیانی ئه‌و که‌سانه‌ بکێشن که‌ ئه‌وان ده‌خه‌نه‌ دۆخێکه‌وه‌ مه‌رگیان پێ خۆشتره‌، با که‌متر کچان و ژنانمان باجی هه‌ڵه‌کانی پیاوه‌کان بده‌ن، که‌متر وه‌ک کاڵا سه‌ودایان پێوه‌ بکرێ، وه‌ک چۆن ده‌درێن له‌ باتی خوێندا له‌باتی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی یا ئه‌و تاوانه‌ی باوک یا براکانیان پێ هه‌ستاوه‌، ئه‌وان ده‌درێن که‌ به‌هیچ تاوانێک هه‌ڵنه‌ستاون.
داوا له‌ ئافره‌تان ده‌که‌م له‌ باتی ئه‌وه‌ی خۆیان بسوتێنن یا خۆیان بخنکێنن له‌ پای ئه‌وه‌ی به‌ زۆر به‌و که‌سه‌ ده‌درێن که‌ خۆیان حه‌زیان لێێ نیه‌. یا دوو سێ ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان ته‌مه‌نی هه‌یه‌ ،یا له‌ ترسی ئاشکرا بونی په‌یوه‌نی به‌ کوڕێکه‌وه‌. با ئه‌و که‌سانه‌ بکوژن که‌ ئه‌وان وادار ده‌کا ده‌ستیان بچێته‌ گیانی خۆیان با ئه‌و که‌سانه‌ش باوک یا براکانیان بن. ده‌بێ ئازایه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌بێ ئه‌و که‌سه‌ بکوژی که‌ زوڵمت لێ ده‌کا نه‌ک ترسنۆکانه‌ گیانی خۆتی بۆ بکه‌یته‌ قوربانی.
که‌س ناتوانێ له‌مه‌ودوا ژن وه‌ک کاڵایه‌ک ته‌ماشا بکات. ئه‌وان هه‌موو ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه‌کیان هه‌یه‌، له‌وه‌ی چ جلێک ده‌پۆشن، چ که‌سێکیان خۆش ده‌وێ، بۆ کوێ ده‌چن، وه‌ک چۆن پیاوان، له‌م بوارانه‌دا هیچ سنورێکیان بۆ خۆیان دانه‌ناوه‌.
back| send| print




pnkurd.com © 2018 | Facebook | Contact Us | Start