جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

پارتی ناسێۆنالیستی کورد پەیامی ژمارە ١

پارتی ناسێۆنالیستی کورد
پەیامی ژمارە ١

له ‌سکرتێری گشتی پارتی ناسێۆنالیستی کورده‌وه‌ بۆ هه‌موو کوردێکی نیشتمان پەروەر ، بۆ هه‌موو هۆکانی ڕاگه‌یاندن، دامه‌زراندنی پارتێی ناسێۆنالیستی کورد ڕاده‌گه‌یه‌نین. که‌ ته‌نها پارتێکه ‌هه‌وڵ بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان و یه‌کخستنی تاکه‌کانی کورد ده‌دات و کۆیان ده‌کاته‌وه‌ له‌ ژێر دروشمێکدا که‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ویستی هه‌موو کوردێکه‌ له‌ ژێر کاریگه‌ری هه‌ر ئایدۆلۆژییایه‌کی تریشدا بێ، کورد بون و کوردستانی بوون، کاری سروشته‌و هه‌ر که‌سێک که‌ به‌زمانی کوردی بدوێت و له‌ دایک و باوکێکی کورد بێ، با دانیشتوی کوردستانیش نه‌بێ، ده‌بێ ئه‌و ئه‌رکه‌ی سروشت له‌سه‌ر شانی داناوه‌ که‌ خزمه‌ت کردنه‌ به‌کوردو کوردستان به‌ ئه‌ستۆی بگرێ.

‌ ئێمه‌ ڕاسته‌وخۆ دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ورد که‌ ، له‌ په‌یڕه‌و پرۆگرامدا ڕونمان کردوه‌ته‌وه‌ دوژمنایه‌تی خۆمان دژ به ‌هه‌ریه‌ک له‌ گه‌له‌کانی فارس ، تورک و عه‌ره‌ب ڕاده‌گه‌یه‌نین و، کۆتای به‌ هه‌موو ئه‌وساڵانه‌ دێنین که‌ له‌ ژێر کاریگه‌ری وه‌همی ڕژێمه‌کان دوژمنمانن و گه‌له‌کان دوستمانن خۆمان ده‌خه‌ڵه‌تان ، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین بۆ جیابونه‌وه‌و پارچه‌ پارچه‌کردنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ به‌ زوڵم و زۆر و داگیرکردنی وڵاتی گه‌لانی تر دروست بوه‌.

ئیمه‌ له‌م کاته‌دا که‌ دروستبونی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین، گه‌له‌که‌مان به‌کاتێکی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێ، ئەو ولاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەش بوە توشی بەر یەک کەوتن بوون لە گەڵ وڵاتە زلهێزەکانداو،خەریکە پاشاگەردانی و شێوازێک لە نەبونی دەوڵەت لەو وڵاتانەدا سەرهەڵدەدات ، لێرەدا جارێکی تر هەلی ئەوە بۆ کورد هاتوەتە پێشەوە کە سود لەم بارو دۆخە وەرگرێت و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی ڕاگەیەنێت.

پارتی ناسێۆنالیستی کورد و ڕێخراوی لاوانی ناسێۆنالیست، نایه‌وێ په‌یوه‌ندی به‌هیچ پارتێکی به‌ر هه‌ڵستکاری عه‌ره‌ب و تورک و فارسه‌وه‌ هه‌بێ که‌ له‌ په‌یڕه‌و پڕۆگرامیاندا دانیان به‌مافی جیابونه‌وه‌ی کوردو که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی تردا نه‌نابێ.

پارتی ناسێۆنالیستی کورد سنوری عیراق ، ئێران ، سوریاو تورکیا به‌ڕه‌سمی ناناسێ و وه‌ک چوار ده‌وڵه‌تی ناشه‌رعی و داگیرکه‌ر ته‌ماشایان ده‌کاو، هه‌وڵی له ‌ناوبردن و شێواندنی سنوره‌کانیان ده‌دا، که‌ به ‌زۆر و داگیرکردنی وڵاتی گەلانی تر دروست بووه‌. خه‌باتی ئێمه‌ ئه‌و کاته‌ کۆتای دێ که‌ هه‌موو ئاڵاکانی داگیرکه‌رانمان شکاندوه‌ و ئه‌وانمان تا ئه‌ودیوی سنوره‌کانی کوردستان ڕاوناوه.

کورد که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ نیه‌ له‌و وڵاتانه‌دا، به‌ڵکوو خاکه‌که‌ی داگیرکراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه،‌ ئه‌بێ ئێمه‌ پرسی داگیرکردنی کوردستان به‌رینه‌ به‌رده‌می نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان. نه‌ک وه‌ک که‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌ک بپاڕێنه‌وه‌ بۆ پێدانی هه‌ندێک ماف، گه‌لی ئێمه‌ یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ کۆنترین گه‌له‌کانی ناوچه‌که‌یه‌و له‌وه‌ته‌ی مێژوو نوسراوه‌ته‌وه‌ هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌م خاکه‌ ژیاوه‌. نه‌ وه‌ک عه‌ره‌به‌کان به‌دوای که‌نیزه‌و غه‌نیمه‌تدا گه‌شتوه‌ته‌ ئێره‌، نه‌ وه‌ک تورکه‌کانیش به‌دوای له‌وه‌ڕگادا. ئێستا بۆ ده‌بێ داوای مافیان لێ بکه‌ین له‌ باتی خه‌بات کردن بۆ ده‌رکردنیان. ئه‌و کاته‌ی توانیمان فارس و تورک و عه‌ره‌ب وه‌ک دوژمن ته‌ماشا بکه‌ین، وه‌ک بێگانه‌یه‌ک ڕه‌فتاریان له‌ گه‌ڵدا بکه‌ین ، ئه‌وه‌ ئه‌و کاته‌یه‌ که‌ تیشکی سه‌ربه‌خۆی خۆیمان نیشان ده‌دا.

من لێره‌دا داوا له‌ هه‌موو کوردێک ده‌که‌م، که‌ ئه‌م پارته ‌به‌ پارتی خۆیان بزانن. که‌ له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆی کوردستان و ئازادبونی تاکی کوردا دامه‌زراوه‌و، هیچ شتێکمان لا له‌ ئازادی نیشتمان و سه‌ربه‌رزی گه‌له‌که‌مان پیرۆزتر نییه‌ و، ئێمه‌ ته‌نها یه‌ک ئامانج و یه‌ک هیوامان هه‌یه‌ ئه‌ویش سه‌ر به‌خۆی کوردستان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی که‌سیه‌تی تاکی کوردە و، هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی که‌ هه‌میشه‌ وه‌ک مرۆڤی ژماره‌ دوو هه‌ژمار کراوه‌.
هه‌تا سوکایه‌تی پێ کراوه‌و( له‌ ئێران به‌فارسی دێهاتی و له‌ تورکیا به‌ تورکی کێوی و له‌ ناو عه‌ره‌به‌کانیشدا به‌ نه‌وه‌ی جنۆکه‌کان ناوی هاتوه‌)
ئێمه‌ له‌ ڕیگای ئه‌م پارته‌وه‌ ئه‌وه‌ دوباره‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ برای عه‌ره‌ب و فارس و تورک نین و ئه‌وان دوژمنی ئێمه‌ن و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست ناخه‌ینه‌ ناو ده‌ستیانه‌وه‌، ته‌نها کاتێک په‌یوه‌ندیمان له‌ گه‌ڵیاندا ده‌بێ که ‌وه‌ک دوو ده‌وڵه‌تی دراوسێ بین و دان به‌ سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا بنێن و، داوای لێبوردن له‌ کورد بکه‌ن به‌رانبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی دژی کورد له‌ مێژوودا کردویانه.‌




سکرتێری گشتی پارتی ناسێۆنالیستی کورد

ئه‌شره‌ف هاشمی
back| send| print




pnkurd.com © 2018 | Facebook | Contact Us | Start