جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

شۆڕش

بۆ ئەوەی بتوانیت شۆڕشێک بەرپاکەیی، دەبێت دوژمنێک پەیداکەیی. بۆ ئەوەی شۆڕشی دژ بەرپاکەیی. ئێمە هێشتا دوژمنەکەمان پەیدانەکردوە یا ناوی دوژمنمان لەوان نەناوە بۆیە شٶڕشەکەمان ناتەواوە . پارتە شۆڕشگێڕەکانی کورد تا ئێستا هەوڵی خۆگونجاندن یا پێکەوەژیانیان داوە لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستاندا. هێشتا ناوێرن یا شەرم دەکەن بڵێن گەلانی تورک،عەرەب و فارس دوژمن و داگیرکەری کوردستانن. ئیتر شۆڕش لەسەر چ بنەمایەک بەرپادەکەی. پارتە کوردیەکان هەوڵ دەدەن چمکێک بدۆزنەوە کە زیاتر بەداگیرکەرانەوە گرێماندا نەک بەپێجەوانەوە. ئەوان بەدرێژایی مێژوو بەدوای شتە هاوبەشەکانی نێوان کوردو داگیرکەرانی کوردستاندا گەڕاون . لەو ڕێگایەوە نیاز پاکی خۆیان نیشانداوە و نکۆڵیان لەوە کردوە کە ئەوان خوازیاری جیابونەوە یا سەربەخۆی بن.
شۆڕشی کورد بەدریژای مێژوو خۆی لەوە دزیوەتەوە، یا بوێری ئەوەی تیا نەبوە، داوای دەرکردن یا پاک کردنەوەی کوردستان بکا لە داگیر کەران. هەرچی هەیە ئەو ڕیزێکی زۆری لە داگیرکەر گرتوەو بەبرا ناوی هێناوە. بەمەش گەورەترین خیانەتی لە شۆڕشی هەموو ئەو گەلانە کردوە کە دژی داگیرکەران هەستاون بەشۆڕش و، شتێکی تازەی هێناوەتە ناو ڕامیاری جیهانەوە و بە چمکی شۆڕشی زیاد کردوە، ئەویش ناو نان و بانگکردنی داگیرکەرانە بە برا.

ئەو کاتەی توانیمان داگیرکەرانی کوردستان وەک داگیرکەر و دوژمن تەماشا بکەین جلی براو خزموخێشیان لە بەر داکەنین. ئەوسا بە ئاسانی دەتوانین بە سەربەخۆی کوردستان بگەین. چونکە مرۆڤ ناتوانێ لە گەڵ میکرۆبدا بژی یا ئەم کۆڵ دەداو دەمرێ، یا ئەو دەبێ لەشی جێ بێڵێ. کورد ناتوانێ لە گەڵ دوژمنەکانیدا لەسەر یەک خاک بژیی. یا ئەو دەبێ ئەم لەناو بەرێ یا ئەم دەبێ ئەو تا دەرەوەی خاکەکەی ڕاونێ
back| send| print




pnkurd.com © 2018 | Facebook | Contact Us | Start