جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

کێ بەداگیر کەر دەڵێ برا

ئاخۆ ده‌بێ داگیرکه‌ر ڕێزی لێ بگیرێ به‌ برا بانگ کرێ یا سه‌ری پان بکرێته‌وه‌ ، به‌ ئاڵاکه‌ی قۆنه‌ره‌ پاک بکرێته‌وه‌. نازانم کورد گێله‌ یا ده‌یه‌وێ شتێکی تازه‌ دابێنی له‌ مێژوی مرۆڤایه‌تیدا، ئه‌ویش ڕێزگرتنه‌ له‌ داگیرکه‌ران. ئه‌مه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بێ وێنه‌یه‌و خیانه‌ت کردنه‌ به‌ هه‌موو بزوتنه‌وه‌ ڕزگاریخوازو شڕشگێره‌کانی دنیا که‌ کار بۆ سه‌ربه‌خۆی نیشتمانه‌که‌یان و ڕاونانی داگیر که‌ران ده‌که‌ن. بیهێنه‌ به‌رچاوت میسریه‌کان وتبێتیان برا ئینگلیزه‌کانمان، یا جه‌زائیریه‌کان وتبێتیان برا فه‌ره‌نسیه‌کانمان یا ڤێتنامیه‌کان به ‌برا ناوی ئه‌مریکیه‌کانیان هێنابێ.

شه‌رمه‌ سه‌رشۆڕیه‌ داگیرکه‌ر نه‌ک شایه‌نی ڕێز ، به‌ڵکوو شایه‌نی ئه‌وه‌ش نیه‌ سه‌ری خۆی له‌ گه‌ڵ خۆی به‌رێته‌وه‌، که‌ خاکه‌که‌تی لێ پاک ده‌که‌ێته‌وه. داگیرکه‌ر هاتوه ‌سه‌رمایه‌که‌ت، خێروبێری وڵاته‌که‌ت بدزێ. کچ و ژنه‌کانت به‌ره‌و حه‌ره‌م سه‌راکان به‌رێ و لاوه‌کانت به‌ غوڵام و کۆیله‌ بکا. هاتوه‌ تا ناسنامه‌که‌ت بسڕێته‌وه‌، مێژوه‌که‌ت له‌ بیر به‌رێته‌وه‌، جا گه‌ر به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆت ده‌ستت لێ هه‌ڵنه‌گرت ئه‌وا به‌زۆر لێتی ئه‌سه‌نێ، هه‌موو شێوازێکت له‌ گه‌ڵدا به‌کارده‌هێنی هه‌ر له‌ قه‌ده‌غه‌کردنی زمانه‌وه‌ تا قه‌ده‌غه‌کردنی پۆشینی جلو به‌رگه‌که‌ت تا به‌سڕینه‌وه‌ی که‌لتور ئه‌ده‌ب و دابو نه‌ریتت ده‌گا. گه‌ر به‌م کارانه‌ نه‌یتوانی چۆکت پێ دابدا، ئه‌وسا بیر له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ قڕت بکا. له‌ ڕێگای کاره‌ کۆمه‌ڵ کوژیه‌کانییه‌وه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ سه‌دام کردی له‌ زینده‌به‌چاڵ کردنی ناوچه‌ی گه‌رمیان و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی. تورک و فارسه‌کان له‌وانه‌یه‌ هێشتا نه‌گه‌شتبنه‌ قۆناغی قڕکردنی سه‌رتاسه‌ری، هه‌رچه‌نده‌ زۆر جار په‌لیان بۆ هاویشتوه‌ . مێژویان پڕه‌ له‌و کارانه‌، وه‌ک قڕکردنی ئه‌رمه‌نه‌کان، به‌ده‌ستی تورکه‌ عوسمانیه‌کان له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
.
back| send| print




pnkurd.com © 2017 | Facebook | Contact Us | Start