جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

عەرەب هەر عەرەبە

پارته‌ کوردیه‌کانی باشوری کوردستان جارێکی تر به‌هه‌ڵه‌دا چوون، که‌ پێان وابوو که‌ عه‌ره‌بی شیعه‌ مه‌زهه‌ب باشترێکه‌ له‌ عه‌ره‌بی سونه‌ مه‌زهه‌ب، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌رکه‌وت که‌ عه‌ره‌ب هه‌ر عه‌ره‌به‌ جا شێعه‌ مه‌زهه‌ب بێ یا سونه‌ مه‌زهه‌ب ، جا من نازانم کورده‌کانی باشور چۆن پیان وابوو که‌ عه‌ره‌بی شێعه‌ باشتره‌ له‌ عه‌ره‌بی سونه‌، له‌ کاتێکدا کورده‌کانی ڕۆژ ئاوا به‌ ده‌ستی عه‌ره‌بی شیعه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنرانه‌وه‌و هەتا ناسنامه‌ی هاووڵاتی بونیشیان لێ سێنرابوه‌وه‌. یا کورده‌کانی ڕؤژهه‌ڵات کە به‌ ده‌ستی فارسه‌ شێعه‌کانه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌ هه‌تا مافی ناو نانی منداڵه‌کانیشیان به‌زمانی کوردی لێ زه‌وت کراوه‌. جا کوا مه‌زهه‌ب له‌م بابه‌ته‌دا بچوکترین ڕۆڵی هه‌یە چونکه‌ کورد خۆشی به‌سه‌ر ئه‌و دوو مه‌زهه‌به‌دا دابه‌ش بوه‌. من لێره‌دا ده‌ڵێم عه‌ره‌ب هه‌ر عه‌ره‌به‌ شێعه‌ و سونه‌ی پێ ناویێ ، کورد وته‌نی سه‌گ هه‌ر سه‌گه‌ جا ڕه‌ش بێ یا سپی.‌
back| send| print




pnkurd.com © 2018 | Facebook | Contact Us | Start