جگە لە کورد چ گەلێک هەیە بەبرا ناوی داگیر کەری وڵاتەکەی هێنابێ
ماڵه‌وه‌ په‌یڕه‌وپرۆگرام ئامانج سەرکردایەتی بەئەندام بوون‌ پەیوەندی

پارتی ناسێۆنالیستی کورد ئەنجومەنی ئاسایش بەڕەسمی ناناسێ

تا ئه‌و کاته‌ی کورد به‌ڕه‌سمی ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان پارتی ناسێۆنالیستی کورد ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان به‌ڕه‌سمی ناناسێت . ئه‌و که‌ یه‌کێک له‌ کونترین و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌کانی دنیای بیر کردبێ، نه‌ کورد له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا ئه‌ندام بێ و نه‌ ئاسایشی پارێزراو بێ و نه‌ دانی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کیش پیانرابێ ئیتر کورد بۆچی ڕێز له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ بگرێ و به‌ڕه‌سمی بیناسی.
ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌ی که‌ کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه‌ به ‌هه‌موو شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه‌و دڕندانه‌ کورد ده‌چه‌وسێننه‌وه‌. که‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌و شیوه‌یه‌ له‌ چه‌وساندنه‌وه‌و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ و‌ نکۆڵی کردنی بونی کورد له‌وانه‌یه‌ له‌ هیچ کوێێ جیهاندا باوی نه‌مابێ ، لە گەڵ ئەوەشدا ئەوان ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و ڕاگه‌یه‌نراوی مافی مرۆڤی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ن و ، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ قه‌ت جارێک به‌بيڕیارێک ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له‌ پای پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ تاوان بار نه‌کردووە. چاوه‌کانی کوێرەو دێهاتوو شاره‌ وێرانه‌کانی کوردستان نابینێ. نە کیمیا باران کردنی هەڵەبجەو نە ئەنفالکردنی کورد نەبوبێتە هۆیەک کە عیراق لەو ئەنجومەنە دەرکرێ. ئەو نەنجومەنە بێئاگابێ لەوەی لە تورکیادا کورد نکۆلێ لە بونی دەکرێ. با ئێران و سوریاش لەولاوە بوەستێ، ئیتر ئه‌وه‌ چ ئەنجومەنێکە کە بانگەشەی ئەوە دەکا کە هەموو نەتەوەکانی لە باوەش گرتبێ که‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد تیا ئه‌ندام یا هه‌ر دانی به‌بونی وه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌کدا له‌ دنیادا نه‌نابێ.

جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤێک که‌ ئه‌ندامه‌کانی تورکیا، سوریا،عیراق وئێرانبێ که‌ ته‌نها شێوه‌ی ڕۆیشتن و ڕوخساریان به‌مرۆڤ ده‌چێ. ئێمه‌ ئه‌و جاڕنامه‌یه‌ به‌ڕه‌سمی ناناسین وناچینە ژێر باری هیچ یەکێک لە بەندەکانییەوە
back| send| print




pnkurd.com © 2018 | Facebook | Contact Us | Start