داواکارییەکی بە پەلە

داوا لە هەموو ئەو کوردانە دەکەم کە لە شاری بەغداو ناوجەکانی تری ناوەڕاست و باشۆری عیراقدا نیشتەجێن، باماڵ و مڵک و سامانەکانیان هەرچی هەیان لە خانوو ئوتێل و دوکان و.... بیفرۆشن وبگەڕێنەوە باوەشی نیشتمان. هەڵگیرسانی شەڕیی نێوان کوردو عەرەب زۆر نزیکە، جاران کە تەرازوی هیز بەلای ئەواندا دەشکایەوە ئەوان لە قڕکردنی کورد سڵیان نەدەکردەوە و بێزیان دەهاو ئەو کارە ناو بنێن شەڕی نێوان گەلەکان . چونکە ئەوان هەر ئامادە نەبوون دان بەبوونی گەلێکدا بنێن بەناوی کورد. بەلام ئێستا لە بەر ئەوەی بارستای هێزەکان زۆر نزیکە لەیەکەوە، ئەوان ئێستا هەول دەدەن ئەو شەڕە هەڵگرسینن کە خۆی دەمێکە ئاگرەکەی دەگڕێ. بەڵام تەنها ناوەکەیەتی کە هەم کوردو هەم دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق خۆیان لێ دەدزییەوە.
جا با وەک موسڵمانەکانی سربرنیجا ، ئەنفالەکانی گەرمیان یا توبسیەکانی ڕوەنداتان بەسەردا نەیەو، ڕەشەکوژی نەکرێن و ،منداڵ و کچ و ژنەکانتان دەستدرێژی جنسیان نەکرێتەسەر و پارێزراو بن تکایە ئەو شوێنانە جیبێڵن.
وە گەر بەخت یاوەرتان بوو ڕەشەکوژ نەکران و توانیتان گۆشت و پێستی خۆتان ڕزگار کەن. ئەوا وەک فەیلیەکانتان بەسەر دێ ئەوەی بە هەموو تەمەن ناوتانە بەیەکەوە دەستی بەسەردا دەگیرێ و وەک غەنیمەتی جەنگ بەسەرعەرەبە فاشیستەکاندا دابەش دەکرێ. جا تا کات درەنگ نەبوە بەخۆکەون ،خۆتان مەخەنە بارودۆخێکەوە نەتوانین پارێزگاری لەسەرو سامانتان بکەین.
باوەڕ بکەن ئەوسا نە خاجی سور، نە مانگی سورو نە نەتەوەیەکگرتوەکانیش ناتوانن هیچتان بۆ بکەن. چیان بۆ ئەنفالەکان و هەلەبجەو فەیلیەکان کرد تا بۆ ئێوەی بکەن.
بەرپرسی کاروباری بەرگری و قەیرانەکان لە پارتی ناسێۆنالیستی کورد